Home » هەواڵ » کوردستانی » پێکهاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر بە بێ یەکێتی و یەکگرتوو پەسەند کرا
بینای ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر

پێکهاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر بە بێ یەکێتی و یەکگرتوو پەسەند کرا

ئەمڕۆ چوارشەممە پێکهاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگا پەسەند کرا و یەکێتی و یەکگرتوو دەنگیان پێ نەدا.

عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕاگەیاند “پێکهاتەی ئەنجوومەنی شارەوانی هەولێر لەکۆی 22 ئەندامی بەشدار لەکۆبوونەوەکە بەدەنگی 16 ئەندام پەسەند کرا، کە بەپێی نوسراوی پارێزگاری هەولێر ئاڕاستەی ئێمە کرابوو.”

وتیشی: “پڕۆسەکە دوای ئەوەی گفتووگۆی لەسەر کرا، لەگەڵ ئەوەش نیگەرانی هەبوو لەلایەن ئەوانەی دەنگیان نەدا و دەنگیشیاندا لەسەر پەیڕەوەکە کە ئەمەش لەدەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەیە لەلایەن وەزارەت بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ڕەوانە کراوە و پەسەند کراوە، بەڵام مانای ئەوەش نییە گۆڕانکاری لەئەنجوومەنەکە ناکرێ تاوەکو چوار ساڵی تر، بەڵکو گۆڕانکاری پارێزگار دەیکات بەهەماهەنگی شارەوانی و ئێمە”.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستی نەکردووە ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان ئامادە بن، بەڵام پێویست دەکات بەشدار بن لەکۆبوونەوەی ئەنجوومەنی خۆیان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.