Home » هەواڵ » کوردستانی » پەكەكە: توركیا سەربازگەی نوێ لە دهۆك دەكاتەوە
پەكەكە

پەكەكە: توركیا سەربازگەی نوێ لە دهۆك دەكاتەوە

بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایگەیەنێت، ماوەی چوار ڕۆژە پێكدادانی توند لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و هێزەكانی توركیا لە ناوچە سنورییەكان لە دهۆك و زاخۆ بەڕێوەدەچن، ئاماژەی بە خواستی هێزەكانی توركیاش دەكات بۆ دامەزراندنی سەربازگەی نوێ‌ لەو ناوچانە.

كاوە شێخ موس بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی كرێكارانی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هێزەكانی توركیا بۆ ماوەی چوار ڕۆژە هاتوونەتە ناوچەكانی حەفتانی سنوری نێوان دهۆك و زاخۆ، گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیش بەرپەرچیان دەدەنەوە، لەئێستاشدا پێكدادانی توند لەو ناوچانەدا ڕوودەدات و هێزەكانی توركیا كوژراوی زۆرییان هەیە”.

بە وتەی شێخ موس”هێزەكانی توركیا لە دوێنێوە تا ئێستا لە ناوچەی حەفتانی ئۆپەراسیۆنی دابەزینی ئاسمانی ئەنجام دەدەن و دەیانەوێت لەو ناوچانەدا سەربازگە دابمەزرێنن”.

نزیكەی ساڵێكە هێزەكانی توركیا بە بیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)،دەستدرێژی دەكەنە سنورەكانی هەرێمی كوردستان و لەو ماوەیەی ڕابردووشدا ئەفسەرێك و ژمارەیەك سەربازی هێزەكانی پاسەوانی سنوری عیراق، بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە شەهید بوون، وێڕای شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی تر.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.