Home » هەواڵ » عێراق » “پەكەكە لە شنگال خەریكی جێبەجێكردنی چەند پلانێكی تیرۆریستییە”
پەكەكە

“پەكەكە لە شنگال خەریكی جێبەجێكردنی چەند پلانێكی تیرۆریستییە”

شێخ موزاحم حوێت، گوتەبێژ بەناوی هۆزە عەرەبییەكانی ناوچە كێشەلەسەرەكان ئاشكرای دەكات كە پارتی كرێكارانی كوردستان لە دەڤەری شنگال سەرقاڵی كردنەئامانجی سوپای عێراق و نانەوەی دووبەرەكێی تایفییە لە دەڤەرەكە.

ئەو گوتەبێژە لە بەیاننامەیەكدا روونی كردەوە، پەكەكە لە شنگال خەریكی جێبەجێكردنی چەند پلانێكی تیرۆریستییە كە هەوڵی كردنەئامانجی فەرماندە سەربازییەكان لە فرقەی زەوینی 15ی سەر بە سەركردایەتی ئۆپراسیۆنی رۆژئاوای نەینەوای سوپای عێراق لە شارۆكەی شنگال دەدات، ئاماژەی كرد، یەكەكانی ئەو فرەقە سەربازییە لەسەر پشتێنەی سنووری لەگەڵ سووریا بڵاو بوونەتەوە، كە دەكەوێتە سنووری شنگال و رێگری لە دزەكردنی ئەندامانی پەكەكە و گەیشتنیان بۆ چیای شنگال دەكەن و گوشاریان خستووەتە سەر ئەو گرووپە.

حوێت دووپاتی كردەوە، وەك هۆزە عەرەبییەكان زانیاری تەواومان لایە لەبارەی پلانەكانی پەكەكە بە مەبەستی شێواندنی دۆخی تەناهی و نانەوەی دووبەرەكی تایفی لە شارۆكەی شنگال، حوێت داوایشی لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بۆ وەدەرنانی پەكەكە لە شنگال و ئازادكردنی گیراوانی پیاو و ژن كە لەلایەن ئەوانەوە گیراون و تا ئێستەیش لە زیندانی نهێنیدان لە چیای شنگال.

گوتەبێژی هۆزە عەرەبییەكان روونی كردەوە، دەمانەوەی بۆ رای گشتی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی رابگەیەنین، كە چەندان گۆڕی بە كۆمەڵی ئەو زیندانیانەی لای پەكەكە هەن كە خەڵكی پارێزگاكانی رۆژئاوان و ئەوان كوشتوویانن، بۆیە ئێستە شنگال بووەتە بۆمبێكی چێنراو و پێویستە پێش كار لە كار ترازان رزگار بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.