Home » هەواڵ » کوردستانی » پەڕلەمانتارێكی یەكگرتوو داوای کشانەوەی حزبەكەی لە حكومەتە خۆجێیەكانی پارێزگاكانی هەرێم دەکات
ئەبوبەكر هەڵەدنی

پەڕلەمانتارێكی یەكگرتوو داوای کشانەوەی حزبەكەی لە حكومەتە خۆجێیەكانی پارێزگاكانی هەرێم دەکات

پەڕلەمانتارێكی یەكگرتوو داوا دەكات حزبەكەی لە حكومەتە خۆجێییەكانی پارێزگاكانی دیكەی هەرێم وەك دهۆك بكشێتەوە.

ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فڕاكسیۆنی یەكگرتوو لە هەژماری خۆی بلاویكردەوە، یەكگرتوو لە نێوان (خواست و مافەكانی خەڵك) و (پلەو پۆست)دا، یەكەمیانی هەڵبژارد.

وتیشی”هەر چەند لەو پۆستانەدا بەمانای ووشە خزمەت كرا و بەرپرسەكانی یەكگرتوو نمونەی دڵسۆزی و پاكی و لێبران و خزمەتكردن بوون، بەڵام پۆستێك بۆ بێدەنگ كردنمان بێت، دەستبەرداری دەبین”.

ئاشكراشیكرد، هەڵوێستەكەی یەكگرتوو لە دهۆك پەیوەندی بەواژۆی فراكسیۆنی یەكگرتووەوە هەیە بۆ پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی لەسەر لێبڕینی مووچە، بەڵام بۆ ئەوەی یەكگرتوو بیسەلمێنێت پۆست دەكاتە قوربانی هەڵوێستەكانی و وەك پاڵپشتییەك بۆ برایان و خوشكانمان لە دهۆك پێویستە پۆستەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەش ڕەتبكەینەوە، هەرچەندە ئەو پۆستانە بەركەوتەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی 30/4/2014یە.

ڕوونیشیكردەوە، بۆ ڕەتكردنەوەی دوو ئیدارەیی پێویستە لە حكومەتی خۆجێی سلێمانی و هەڵەبجەش بكشێینەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوێنێ یەكگرتوو بڕیاریدا لە حكومەتی خۆجێی دهۆك بكشێتەوە، لای خۆشیەوە سەباح باپیری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، لەبەر واژووكردنی پەڕلەمانتارەكانمان لە كوردستان بۆ لێپرسینەوەی سەرۆكی جێگری سەرۆكی حكومەت پارتی نیگەران كردووە، هەربۆیە ڕێكەوتنی پارتی و یەكگرتوو لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی دهۆك هەڵوەشایەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.