Home » هەواڵ » کوردستانی » پەڕلەمانتارێكی یەكێتی ڕەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت
عەباس فەتاح

پەڕلەمانتارێكی یەكێتی ڕەخنە لە حكومەتی هەرێم دەگرێت

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت كەی بێت لەسەر بودجەی هەرێم كۆببنەوە؟

عەباس فەتاح ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، هەرێمی كوردستان 60 نوێنەری خۆی ناردووەتە پەڕلەمەنی عیراق و وەزیر و جێگری سەرۆك وەزیر و پەڕلەمان و سەرۆك كۆماری هەیە، كاریان بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی كوردە و بەس.

وتیشی”حكومەتی هەرێم لە بری ئەوەی خەریكی ڕێكخستن و چاككردنی مووچە و بودجەی فەرمانبەران و هەرێم بێت و ماوەی شەش ساڵە بودجە و ژمێرەی كۆتایی خۆی نەناردۆتە پەڕلەمان، كەچی خۆی بە بودجەی عیراقەوە خەریك دەكات”.

ئاشكراشیكردن ئەوە كارو بەرنامەمانە بۆیە خەڵكی كوردستان ئەگەر باشیش بكەن لێتان بە گومانن و ناڕازین، چونكە ئەركی خۆتان وون كردووە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.