Home » هەواڵ » جێهان » “پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و یەكێتی ئەوروپا بەرەو ئاڵۆزی دەچێت”
جۆزیف بۆرێل

“پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و یەكێتی ئەوروپا بەرەو ئاڵۆزی دەچێت”

لێپرسراوی باڵای سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت: ڕەفتارەكانی توركیا پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و یەكێتی ئەوروپا ئاڵۆز دەكات.

جۆزیف بۆرێل لێپرسراوی باڵای سیاسەتەكانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا لە لێدوانێكیدا لە كۆبوونەوەی سەركردەكانی یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسل ڕایگەیاند، پڕۆسەی گەڕانەكانی توركیا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و گرژییەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ یۆنان و قوبرسدا داهاتووی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و یەكێتی ئەوروپا بەرەو ئاڵۆزی دەبات.

جۆزیف بۆرێل ئاماژەی بەوەشكرد: توركیا یاسا بنچینەییەكانی ئازادی شكاندووە و ئەوەش پەیوەندییەكانی لەگەڵ یەكێتی ئەوروپادا دەخاتە مەترسییەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.