Home » هەواڵ » جێهان » چین هەرەشە لە ئەمریکا دەکات
ئەمریكا و چین

چین هەرەشە لە ئەمریکا دەکات

وەزارەتی بازرگانی چین رایگەیاند، پەکین بەم نزیکانە رێکاری تایبەت بەرامبەر بڕیاری قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک و ویچات، لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە دەگرێتەبەر.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک و ویچاتی لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد، دژایەتی وڵاتەکەی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕو و داوای لە واشنتن کرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوکەوتانەی بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بەم نزیکانە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەڵەی خۆی چاکنەکاتەوە، ئەوا چین رێکاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە رەواکانی کۆمپانیاکانی دەگرێتەبەر.

دوێنێ هەینی کۆشکی سپی ئەمریکا بەفەرمی راگرتنی بەکارهێنانی بەرنامەی چینی ویچاتی لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە بە پاساوی ئاسایشی نەتەوەیی، راگەیاند.

ویلبور ڕۆس، وەزیری بازرگانی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی فۆکس بزنز نیوز، “بە فەرمانی سەرۆک ترەمپ، ئێمە ڕێکاری بەرچاومان بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆکراوەی زیانلێکەوتوان لە داتای هاوڵاتییە ئەمریکییەکان لە چین گرتوە، لە هەمان کاتیشدا بەها نەتەوەییەکانمان و نۆرمە دیموکراسییەکان و سەپاندنی یاساکانی ئەمریکا دەبێت رێزیان لێبگیرێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.