Home » هەواڵ » عێراق » ڕەوتی سەدر داوا له كازمی دەكات ئەو خێڵانە لە چەك داماڵێت كە لەلایەن ئەمریكاوە چەكدار كراون
دوو کەسی چەكدار

ڕەوتی سەدر داوا له كازمی دەكات ئەو خێڵانە لە چەك داماڵێت كە لەلایەن ئەمریكاوە چەكدار كراون

 ڕەوتی سەدر داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكات، ئەو خێڵانە لە چەك داماڵێت كە لەلایەن ئەمریكاوە چەكدار كراون.

حاكم زاملی، سەركردە لە ڕەوتی سەدر بە میدیا عێراقییەكانی وتوە، “ئۆپراسیۆنە ئەمنییەكان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دیاردەی هەڵگرتنی چەك نابێت تەنها لە شارەكانی باشووری عێراق بەڕێوەبچن، چونكە لە هەموو عێراق دیاردەی چەكهەڵگرتن بوونی هەیە”.

ئەو سەركردەیەی ڕەوتی سەدر ئاماژەی بەوەشكردووە، خێڵەكانی ناوچەكانی باكووری عێراق بەتایبەت پارێزگای ئەنبار چەكدارن، ئاشكراشیكردووە، “هەندێك خێڵی ئەو ناوچانە چەكیان لەلایەن ئەمریكاوە پێدراوە، تەنانەت ئەمریكییەكان هەندێك خێڵیان چەكدار كردووە بەبێ ڕەزامەندی حكومەت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.