Home » هەواڵ » جێهان » ژاپۆن باس لە چارەسەركردنی كۆرۆنا بە دەرمانی “ئەفیگان” دەکات
ئەفیگان

ژاپۆن باس لە چارەسەركردنی كۆرۆنا بە دەرمانی “ئەفیگان” دەکات

چەندان ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا كە لەلایەن كۆمپانیا گەورەكانی دەرمان پەرەیان پێ دەدرێت و لە قۆناغەكانی دوایی تاقیكردنەوەی كلینیكین، گرووپی “فۆجیفیلم”ی ژاپۆنی رای گەیاند ئەو دەرمانەی كار لەسەر پەرەپێدانی دەكات و لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەری ئینفلەوەنزای توندە و مۆڵەتی پێ دراوە، توانیویەتی لە چارەسەركردنی كۆرۆنا سەركەوتنی باش بەدەست بێنێت.

وەك گرووپەكە ئاماژەی كرد، لە ناو 156 نەخۆش، بەشداریان لە سێیەم قۆناغی تاقیكردنەوەی كلینیكی كردووە لە ژاپۆن، ناوەڕاستی كاتی چاكبوونەوە 11.9 رۆژ بووە، لەوانەی بە دەرمانی “ئەفیگان”، چارەسەریان بۆ كراوە و 14.7 رۆژیش بۆ ئەوانەی دەرمانێكی خەیاڵیان پێ درا، وەك بەیاننامەیەكی كۆمەڵەكە ئاشكرای كرد.

تاقیكردنەوەكە زیاتر گرنگی بەو نەخۆشانە دا كە هەوكردنی سەختی سییەكانیان نەبوو، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروست دەبێت، كۆمەڵەكە روونی كردەوە، تاقیكردنەوەكە لە مانگی ئازاری رابردووەوە دەستی پێ كراوە و ئێستە كۆتایی هاتووە، بەڵام هیچ مەترسییەكی نوێی سەبارەت بە وەرگرتنی دەرمانەكەی باس نەكرد.

بۆیە ئێستە گرووپەكە شیكردنەویەكی سەرانسەری داتای تاقیكردنەوەكانی دەكات و پلانی هەیە داوایەك بۆ مۆڵەتوەرگرتنی بەرهەمهێنان لە ژاپۆن پێشكەیش بكات، بۆ چارەسەركردنی تووشبووان بە كۆرۆنا لە مانگی داهاتووەوە.

ئەمە و دەرمانی ئەفیگان كە لە رێگەی دەمەوە وەردەگیرێت، لە 2014ەوە لە ژاپۆن مۆڵەتی بەكارهێنانی هەیە بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكانی ئینفلەوەنزای توند كە بە دەرمانی ئاسایی چارەسەر نابێت، لەگەڵ ئەوەیش باش نییە ژنی دووگیان بەكاری بێنێت، چونكە كار دەكاتە سەر كۆرپەلە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.