Home » هەواڵ » جێهان » ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە
كۆرۆنا

ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە بەرزبوونەوەدایە

ئەمڕۆ ، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتە زیاتر لە 32 ملیۆن و 416 هەزار كەس.

بەگوێرەی ئامارەكانی داتا سەنتەری جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ هەینی، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان گەیشتوەتە 32 ملیۆن  و 416 هەزار و 405 كەس.

هەر بەپێی ئامارەكان، لە كۆی ژمارەی توشبوان، 23 ملیۆن و 932 هەزار و 212 كەس چاكبونەتەوە، لە ئێستاشدا 7 ملیۆن و 496 هەزار و 451 كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن كە 63 هەزار و 322 كەس تەندروستیان لە مەترسیدایە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

لە ئامارەكاندا ئەوەش خراوەتەرو لەسەر ئاستی جیهان، 987 هەزار و 742 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی زۆرترین ژمارەی توشبوان و مردن، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا یەكەمین وڵاتە و تیایدا 7 ملیۆن و 185 هەزار و 471 كەس توشی ڤایرۆسەكە بون و لەو ژمارەیەش 207 هەزار و 538 كەس گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەگوێرەی ریزبەندییەكە، عێراق هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانی بەراورد بە بەشێكی زۆر لە وڵاتانی جیهان كەمە، بەڵام عێراق كەوتوەتە ریزبەندی 16 هەمینی ئەو وڵاتانەی زۆرترین توشبوی ڤایرۆسەكەی تێدا تۆماركراوە كە 337 هەزار و 106 كەس توشبون و 8 هەزار و 799 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.