Home » هەواڵ » عێراق » کاتی تیروپشكی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق دیاری كرا
تۆپی پێی

کاتی تیروپشكی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق دیاری كرا

 ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق بەرواری تیروپشكی خولی تۆپی پێی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی 2020-2021دیاری كرد .

ده‌سته‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا ئاشكرایكرد كه‌ ” لیژنه‌ی پێشبڕكێكان  له‌ ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ ، بریاریدا تیروپشكی ركابه‌رییه‌كانی خولی نایاب بۆ وه‌رزی نوێ 2020-2021 رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتووی 1 تشرینی دووه‌م ئه‌نجامبدات ، سه‌ره‌تاش تیروپشكی خولی نایاب ئه‌نجام ده‌درێت ، دواتر تیروپشكی پاڵه‌وانێتی جامی عێراق و خولی پله‌ یه‌ك به‌رێوه‌ده‌چێت “.

 روونێكرده‌وه‌ كه‌ ” رێوه‌ره‌سمی تیرو پشكی  ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ هۆڵی ( مه‌حه‌ته‌ )  له‌ ناوه‌ڕاستی بەغدادی پایته‌خت  له‌ كاتژمێر 5 پاش نیوه‌رۆ ئه‌نجام ده‌درێت ، به‌ ئاماده‌ بوونی چه‌ندین كه‌سیاتی وه‌رزشی و سه‌رۆكی یانه‌ به‌شداربووه‌كان له‌ خولی عێراق “.

و ئه‌وه‌شی خسته‌ كه‌ ” ده‌سته‌ی ئاسییكردنه‌وه‌ هیواداره‌ كه‌ تیروپشك و میكانیزمه‌كه‌ سه‌ره‌تاییه‌ك بێت بۆ وه‌رزێكی تۆپی پێی موژده‌ی به‌ خێر بێت و خزمه‌ت به‌ تۆپی پێمان هه‌ڵبژارده‌ نیشتمانیه‌كانمان و جه‌ماوه‌ری یارییه‌كه‌ بكات “.

جێ باسه‌ كه‌ ركابه‌رییه‌كان خولی نایاب رۆژی 25ی مانگی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات .

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.