Home » ئابوری » کاتی کەوتنە بازاری پلەیستەیشن 5 ئاشکرا دەکرێت
پلەیستەیشن 5

کاتی کەوتنە بازاری پلەیستەیشن 5 ئاشکرا دەکرێت

لە هەواڵێکی دزە پێکراودا، کە لەلایەن ئەمەزۆنی ژاپۆن دزەی پێکراوە کاتی کەوتنە بازاری پلەیستەیشن 5 ئاشکرا دەکرێت.

 بەگوێرەی بڕیارە فەرمیەکان پلەیستیەشن 5 لە سەری ساڵی نوێدا دەکەوێتە بازارەوە، هەواڵە دزەپێکراوەکەش ئاشکرایکردوە لە20 ی مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا دەکەوێتە بازارەکانەوە.

ئەمەزۆنی ژاپۆن، بە هەڵە لیستێکی بڵاوکردەوە و دواتر دەستبەجێ سڕییەوە، کە تێیدا کاتی کەوتنە بازاری پلەیستیەشن 5 ئاشکرا کرابوە.

هەواڵەکە دوای چەند رۆژێک دێت لە راگەیێنراوێکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کە تێیدا بڵاویکردەوە، لە 10ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ کۆمپانیاکە چوارەمین نەوەی(Xbox) سیریس ئێکس و سیریس ئێس بڵاودەکاتەوە و رکابەرێکی زۆر لە نێوان هەردو ئامێری یاری ڤیدیۆیدا دەبێت.

یاریەکانی پلەیستەیشن بە ئۆنلاین دادەبەزێنن و بە دیسک بەردەست نابێت، چونکە تا ئێستا لە بازارەکاندا ئەو جۆرە دیسکانە بڵاونەکراونەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.