Home » گالەری » گریمانەی بونی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە
هەسارەی زوهرە

گریمانەی بونی ژیان لەسەر هەسارەی زوهرە

زانایانی ئەمریکا و بریتانیا رایانگەیاند، توانیویانە گازی فۆسفین لە بەرگە هەوای هەسارەی زوهرە بدۆزنەوە، کە گازێکی بایەلۆژییە و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر گریمانەی بونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە.

زانایانی زانکۆی کاردیف لە بریتانیا و پسپۆرانی پەیمانگای ماساچوستسی تەکنەلۆژی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا لە گۆڤاری زانستی Nature بڵاویانکردەوە، گازی فۆسفین کە گازێکە سەرچاوەیەکی بایەلۆژی هەیە لە بەرگە هەوای هەسارەی زوهرە دۆزراوەتەوە، ئەوەش وەک بەڵگەیەکە لەسەر بونی ژیان لەسەر ئەو هەسارەیە.

زانایانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ ئاشکراکردنی بونی گازی فۆسفین لە بەرگە هەوای زوهرە تەلەسکۆبی کلارک مارک ماکسۆیل یان لە دورگەی هاوای بەکارهێناوە، کە دەتوانێت شەپۆلی میلیمەتری گەورە ئاڕاستەی بۆشایی ئاسمان بکات.

گازی فۆسفین گازێکی قورسی بێڕەنگە، لەلایەن ئەو زیندەوەرانەوە بەرهەمهێت کە لەهەوادا دەژین و بەچاو نابینرێت، پڕۆسەی دەردانی ئەو گازە لەلایەن زیندەوە بچوکەکانەوە وەک بەکتریا پێویستی بە ئۆکسجین نییە، زانایان دۆزینەوەی ئەو گازە سەر هەسارەیەکی دیکە وەک بەڵگە لەسەر بونی ژیان لێکدەدەنەوە.

هەربەپێی ئەو راپۆرتە، زانایان گریمانەی ئەوەشیان داناوە کە گازی فۆسفین لە ئەنجامی کارێکێکی سروشتی نادیارە دروستبوبێت، کە پەیوەندی بە بونی ژیانەوە نەبێت، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بسەلمێنرێت کە گازی فۆسفین لە کارلێکی نابایەلۆژییەوە دروست دەبێت، بۆیە ئەو گریمانەیە تا ئێستا بە نەسەلمێنراوی ماوەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.