سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كان له‌سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان هه‌ڕه‌شه‌ى بایكۆت لهدهستپێكى ساڵى نوێى خوێندن دهكهنو سه‌قفێكى زه‌مه‌نیش بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كانیان دیاریده‌كه‌ن، ڕاشیدهگهیهنن، “ئه‌گه‌ر 30 ڕۆژ جارێك موچه به‌بێ هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌مامۆستایان نه‌درێت، ناچنه‌وه پۆل‌و خوێندنگه‌كان”.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێك كه ناو‌و واژۆى 31 به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌ى ئاماده‌یی له‌سنورى ئیداره‌ى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌وان وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌وه‌ش ڕونكراوهتهوه، له‌دواى كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ى ڕابگه‌یه‌نن، “پێدانى موچه‌ى ته‌واو به‌بێ لێبڕین‌و ده‌ستكاریكردن هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك”.
هه‌روه‌ك خوێندنى ئهلیكترۆنىو ئۆنلاینیان ڕه‌تكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێن:”پێمانوایه سه‌ركه‌وتوو نابێت‌و نابێته به‌دیلى خوێندنى ناو پۆل‌و قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاماده‌ییه‌كانى گه‌رمیان ئه‌وه‌شیان نوسیوه:”ئه‌گه‌ر وه‌ڵامى داوا ڕه‌واكانمان نه‌درێته‌وه ئه‌وا ڕۆژى 27ى ئه‌م مانگه كه یه‌كه‌م ڕۆژى ده‌ستپێكى ساڵى نوێى خوێندنه، ده‌یكه‌ین به‌سه‌ره‌تاى بایكۆت‌و ناڕه‌زایی، ئێمه‌ش وه‌كو توێژێكى ماندوو، هاوڕاى شهقامو ناڕه‌زاییه‌كان ده‌بین”.
سه‌قفێكى زه‌مه‌نیش دیاریدهكهنو تهئكیددهكهنهوه، “مۆڵه‌ت ده‌ده‌ین به‌حكومه‌ت‌و وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تاوه‌كو 10ى 10ى 2020 بۆ جێبه‌جێكردنى داواكاریه‌كانمان، ئه‌مه داواكارى ئێمه‌یه، داواكاریی مه‌ده‌نیانه‌و ئاشتیانه‌یه، له‌ئه‌گه‌رى وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ى حكومه‌ت، بایكۆت به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌رجه‌م ئاماده‌ییه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ـ كه ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیانه”.