Home » هەواڵ » عێراق » یەحیا رەسوڵ: هێزەکانی پێشمەگە بەشێکن لە سیستمی بەرگری نیشتیمانی عێراق
یەحیا رەسوڵ

یەحیا رەسوڵ: هێزەکانی پێشمەگە بەشێکن لە سیستمی بەرگری نیشتیمانی عێراق

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هەیە، لەپێناو پاراستنی ناوچە بۆشاییەكانی نێوان هەردوولا.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ بە ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراقی وتووە، هێزەکانی پێشمەگەر بەشێکن لە سیستمی بەرگری نیشتیمانی عێراق و هەماهەنگی هاوبەش هەیە بۆ پاراستنی هێڵە بۆشاییەكانی نێوانیان.

باسیلەوەشكردووە، سوپای عێراق هەماهەنگی کردوە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە سەبارەت بە ئەنجامدانی هەندێک ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەچوارچێوەی ناوچە هاوبەشەکان.

رونیشیكردووەتەوە، ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری لەنێوان هەردوولا كراوە کە زۆر گرنگە بۆ قۆناغی داهاتوو.

وتەبێژە سەربازییەكەی کازمی جەختیکردووەتەوە لە پێویستی پاراستنی هەیبەتی دەوڵەت و دەسەڵاتی یاسا و پارێزگاریکردنی عێراقییەکان لەهەموو شوێنێک.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.