Home » هەواڵ » کوردستانی » یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن 
پارتی و یەكێتی

یەكێتی و پارتی ڕێككەوتن 

لەچوارچێوەی ڕێككەوتنە سیاسیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، هەردوو فڕاكسیۆن ڕێككەوتوون پابەندی ڕێككەوتنەكان بن.

ئومید خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ ڕێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتی و ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان شاندی باڵای سیاسی هەردوولادا كراوە لە دوكان، جارێكی تر جەخت لەجێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سیاسی پارتی و یەكێتی كراوەتەوە، بڕگەیەكیش لەكۆنووسی كۆبوونەوەكە ئیلزام كردنی هەردوو سەرۆك فڕاكسیۆنە بۆ جێبەجێ كردنی ڕێككەوتنەكە، لەگەڵ نوێنەرانی پارتی و یەكێتی لەسەرۆكایەتی پەڕلەمان.

دەشڵێت: “لە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٠ كۆبوونەوەیەكمان هەبوو، كە هەردوو سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەڕلەمان و سەرۆكی فڕاكسیۆن بەشداربووین، جەختمان كردەوە لەجێبەجێ كردنی ڕێككەوتنەكانی هەردولامان، پابەندیش دەبین، ڕێككەوتنەكەش كاریگەری لەسەر ئەندامانی هەردوولا دەبێت لەلیژنە هەمیشەییەكان، هەروەها پەیوەندیەكانی فڕاكسیۆن ڕێك دەخرێت لەپشتیوانیكردن لە كارەكان و چاودێری كردنی حكومەت”.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە هەنگاوێكی باشە، چونكە بوونی هەماهەنگی فڕاكسیۆنەكانی بەشدار لەحكومەت پێویستیەكی گرنگە، هەردوو فڕاكسیۆنیش پابەندی ڕێككەوتنەكان دەبین و ناشێتە هۆكاری ئەوەی زۆرینەین قۆرغكاری دەكەین، پەڕلەمان چۆن بوێت ئاڕاستەی بكەین، بەڵكو كاری پەڕلەمان كاراتر دەبێت و بەشێكیش دەبێت بۆ ڕێزگرتنی ئۆپۆزسیۆن، ئەوانەشی بەشدارین لەحكومەت ناتوانین خۆمان بێ بەری بكەین لەكارەكانی حكومەت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.