Home » هەواڵ » کوردستانی » یەکێتی پیاوان: 486 حاڵەتی توندوتیژی و سكاڵا دژ بە پیاوان تۆمارکراوە
توندوتیژی دژ بە پیاوان

یەکێتی پیاوان: 486 حاڵەتی توندوتیژی و سكاڵا دژ بە پیاوان تۆمارکراوە

سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ساڵانە نزیكەی ١٠ حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیكە تۆمار دەكرێن.

بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ ئەمساڵى ٢٠٢٠ حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بەپیاوان بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو زیادییان كردووە، بەجۆرێك لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا سەرەتای ئەم مانگە، لەشار و شارۆچكەكانی هەرێم نووسینگەكانیان ٤٨٦ حاڵەتی توندوتیژی و سكاڵایان تۆماركردووە.

وتیشى: هەر لەمساڵدا ٤٧ حاڵەتی خۆكوشتن لەلایەن پیاوانەوە تۆماركراوه‌، ئەم حاڵەتانە بەبەراورد بەساڵی رابردوو بۆ دوو هێندە زیادیكردووە، هاوكات بەپێی بەدواداچوونەكانیان ساڵانە نزیكەی ١٠ حاڵەتی كوشتنی پیاوان لەلایەن ژنەكانیانەوە بەهاوكاری كەسانی دیكە تۆمار دەكرێن.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.