Home » ئابوری » 1100 كۆمپانیای توركی و 420 كۆمپانیای ئێرانی لە هەرێم كار دەكەن
كۆمپانیایەکی بیناسازی لە هەرێم

1100 كۆمپانیای توركی و 420 كۆمپانیای ئێرانی لە هەرێم كار دەكەن

زۆرترین ئەو كۆمپانیایانەی لە هەرێم كار دەكەن توركی و ئێرانین، بە ڕێژەی لە 45%ی كۆمپانیاكانی هەرێم توركین و لە 11%ی ئێرانین، ئەو ڕێژەیەش لە پێش قەیرانی دارایی هەرێم و دوای قەیران گۆڕانكاری بەسەر هاتووە.

بەپێی ئامارێکی وەزارتی بازرگانی  کە دەست پەیامنێری ئێمه کەوتووە: “لەگەڵ ئەوەی كە ژمارەی كۆمپانیا ئێرانی و توركییەكانی هەرێم بە بەراوردی دروستبوونی قەیرانی دارایی بەرەو كەمبوونەوە چووە، بەڵام تاكو ئێستا تۆماركردنی كۆمپانیاكانی توركیا و ئێران بۆ وەبەرهێنان بەردەوامە، بەشی زۆری ئەو كۆمپانیانە لە هەولێرن، كە ڕێژەكەی سێ ئەوەندەی سلێمانییە.

بەپێی ئامارەکە: “پێش قەیرانی دارایی 400 كۆمپانیای ئێرانی و 1200 كۆمپانیای توركی لە هەرێم كاریان دەكرد، كە پشكی شێری كۆمپانیاكان دابەش بوون بەسەر پارێزگای هەولێر بە ڕێژەی دووەمیش سلێمانی دواتریش دهۆك”.

بەپێی زانیارەکان: “لە ئێستادا 1100 كۆمپانیای توركی و 420 كۆمپانیای ئێرانی لە هەرێمی  كوردستان هەیە، كە بە ڕێژەی لە 45%ی كۆمپانیاكانی هەرێم توركین و لە 11%یان ئێرانین، لەو ڕێژەیەش لە پارێزگای هەولێر 850 كۆمپانیای توركی و 150ی ئێرانی هەیە، لە پارێزگای دهۆك 150 كۆمپانیای توركی و 20 كۆمپانیای ئێرانی كار دەكەن، لە پارێزگای سلێمانییش 350 كۆمپانیای ئێرانی و 100 توركی هەیە”.

شایەنی باسە كۆمپانیاكانیا ئێرانی و توركییەكان كارەكانیان جۆراوجۆرن لە هەرێمی كوردستان، لە كاروباری نەوتەوە تێیدایە تاوەكو دەگاتە هێنانی خواردەمەنی و پێداویستی ڕۆژانە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.