Home » هەواڵ » کوردستانی » 63 توشبوی نوێی کۆرونا لە رۆژئاڤای کوردستان دەستنیشانکراون
کۆرۆنا

63 توشبوی نوێی کۆرونا لە رۆژئاڤای کوردستان دەستنیشانکراون

هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی لە خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، 63 توشبوی نوێی کۆرونا دەستنیشانکراون و دو کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کۆی گشتی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 48 کەس.

جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەسەڵاتی تەندروستی لە خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، 63 توشبوی نوێی کۆرونا تۆمارکراون، کە 30 کەسیان لە رەگەزی نێرن و 33 کەسی دیکەیان لە رەگەزی مێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، 18 توشبوی کۆرۆنا لە دوێنێوە چاکبونەتەوە و ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی دەسەڵاتی تەندروستی لە خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، تا ئێستا 966 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، 48 کەس گیانیان لەدەستداوە و 309 کەسیش چاکبونەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.