Home » هەواڵ » کوردستانی » ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنا لەهەرێم بڵاوكرایەوە
تووشبووی كۆرۆنا

ئاماری نوێی توشبوانی كۆرۆنا لەهەرێم بڵاوكرایەوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 53 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران و 400 تووشبووش چاكبوونەوە و 20 تووشبوش گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە  كە هەزار و 53 تووشبووی نوێ تۆماركراون (٤٦١ هەولێر، ٨٣ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ٣٢ ڕاپەڕین، ٤٢٥ دهۆك، ١٩ هەڵەبجە)، ٤٠٠ تووشبوش چاكبوونەوە (١٢٤ هەولێر، ١٢ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان، ٢٠٧ دهۆك، ٢١ هەڵەبجە)، ٢٠ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٤ هەولێر، ٥ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین، ٦ دهۆك، ٣ ‌هەڵەبجە).

بەپێی راگەیەنراوەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 67 هەزار و 184 تووشبوو، 39 هەزار و 207 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار و 263 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا هەزار و 53 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركران و 400 تووشبووش چاكبوونەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.