وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 43 توشبوی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون و 46 توشبوش گیانیان لەدەستداوە، کۆی توشبوانیش گەیشتە زیاتر لە 463 هەزار کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا چوار هەزار و 43 توشبوی کۆرۆنا لەسەرانسەری عێراق تۆمارکراون کە زۆرترینیان بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوە، بەغدا هەزار و 174 کەس، هەولێر 596 کەس ، دهۆک 458 کەس و لە سلێمانی 243 توشبو تۆمارکراون.
ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا دو هەزار و 929 توشبوی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و 46 توشبوش گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین ژمارەیان لە پارێزگای سلێمانی بوە و 14 توشبو لەو پارێزگایەدا گیانیان لەدەستداوە.