Home » هەواڵ » جێهان » ئه‌مریكا.. خۆپیشاندان دژ بە تره‌مپ بەڕێوەچوو
ئه‌مریكا- خۆپیشاندان

ئه‌مریكا.. خۆپیشاندان دژ بە تره‌مپ بەڕێوەچوو

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌زاران هاوڵاتیان كۆبونه‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی ستایشی رۆس بادر جینسبێرگ، دادوه‌ری كۆچكردوی وڵاته‌كه‌یان و ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ له‌به‌رامبه‌ر دیاریكردنی ئه‌یمی كۆنی بارێت وه‌ك جێگره‌وه‌ی ئه‌و دادوه‌ره‌ ده‌رببڕن.

به‌بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ، لیژنه‌ی دادوه‌ری ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی دیموكراته‌كان، ڕۆژی 22 ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)، له‌واده‌ی خۆیدا، ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدكردنی ئه‌یمی كۆنی بارێت وه‌ك دادوه‌ری تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پارێزگاران ئه‌نجامده‌دات، له‌كاتێكدا دێت هه‌ڵبژاردنی سێی (تشرینی دوه‌م/11)ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ نزیكده‌بێته‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی شاری واشنتن به‌ رێپێوان و به‌ره‌و ده‌رگای سه‌ره‌كی دادگای باڵای وڵاته‌كه‌یان رۆیشتن، توڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆیان له‌ ئامانجی ئاشكرای كۆماریه‌كان بۆ دیاریكردنی كاندیدی دادوه‌ری باڵای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ ده‌ربڕی و داوایانكرد، ئه‌و بڕیاره‌ رابگیرێت و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان كاندید دیاری بكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.