Home » هەواڵ » کوردستانی » ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی بەجینۆسایدناساندنی تاوا‌نه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان و ره‌شنوسی په‌یڕه‌وی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی و میراتگری شه‌هیدان، کۆببێتەوە.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كاتژمێر 10ی به‌یانی كۆده‌بێته‌وه‌ و به‌پیی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌، له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا راپۆرتی تایبه‌ت به‌ جینۆسایدناساندنی تاوا‌نه‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداری هه‌رێم ده‌خوێنرێته‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ره‌شنوسی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستان و په‌یڕه‌وی ماف و ئیمتیازاتی میراتگری شه‌هیدان له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌خرێنه‌ڕوو.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.