Home » هەواڵ » عێراق » ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
په‌رله‌مانی عێراق

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان و چۆنییەتی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە 10ی تشرینی یه‌كه‌م، په‌رله‌مان  بۆ یەکلاکردنەوەی چۆنییەتی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن کۆبێتەوە.

هه‌ر چه‌نده‌ پێشتر سەرۆکایەتی په‌رله‌مان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان ولایه‌نه‌كانی تر چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا بۆ رێککەوتن لەسەر چۆنییه‌تی بازنەکانی هەڵبژاردن، بەڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ خاڵی هاوبه‌ش و رێكه‌وتنی كۆتایی.

پێشتریش مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، 6ی حوزەیرانی 2021،  بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دیاریكردووه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.