Home » هەواڵ » جێهان » ئیتاڵیا خۆی بۆ شەپۆلێکی گەورەی نەخۆشی کۆرۆنا ئامادە دەکات
کۆرۆنا لەئیتاڵیا

ئیتاڵیا خۆی بۆ شەپۆلێکی گەورەی نەخۆشی کۆرۆنا ئامادە دەکات

بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەئیتاڵیا، تیمەکانی تەندروستی رایانگەیاند، روبەڕوی جەنگێکی قورس بوینەتەوە، ترسێکی زۆریشیان لەوە هەیە نەخۆشخانەکان بەتەواوەتی بەهۆی زۆری حاڵە مەترسیدارەکان دابخرێن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای نیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسانی تەندروستی ئیتاڵیا رایانگەیاندوە، خۆیان بۆ شەپۆلێکی گەورەی نەخۆش ئامادەکردوە کە رولە بەشی چاودێری ورد دەکات، پسپۆڕێکی تایبەتمەندیش دەڵێت، ” روبەڕوی جەنگێکی قورس بوینەتەوە و ترسی ئەوەمان هەیە چیتر نەتوانین پێشوازی لەو نەخۆشانەش بکەین کە باری تەندروستییان خراپە.”

لەوبارەیەوە، د. سیلڤانا دی فلۆریۆ کە خۆی بۆ بەشی چاودێری ورد ئامادەکردوە رایگەیاند، پێشی چەند رۆژێک نەخۆش بۆماوەی زیاتر لە 9 کاتژمێر لەئۆتۆمبێلی فریاگوزاری خێرادا دەمایەوە تا لەلایەن بەشی چاودێری وردەوە پێشوازیدەکرا، پێشبینی دەکەن دۆخەکە خراپترببێت.

ئەو پزیشکە کە لەبەشی چاودێری وردە، راشیگەیاند، لەئێستادا تەواوی جێگەکانی نەخۆش لەنەخۆشخانەکان پڕکراونەتەوە و بەرگەی شەپۆلێکی دیکە ناگرن.

ئەو پزیشکە وتیشی، کێشەیەکی دیکە هەیە، ئەویش ئەوەیە ژمارەمان کەمە، بەشێک لەتیمەکانی تەندروستی نەخۆشن، سەرچاوەیەکی کەمی تەندروستیشمان هەیە.

لەکۆتایدا، ئومێدێکی دایە بەرخۆی و وتی، ” هەمیشە لێرەین، هەمیشە ئامادەین، بەوریاییەوە کارەکان دەکەین.”

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.