Home » هەواڵ » جێهان » ئیلهام ئالیڤ لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان بۆ بەرەکانی جەنگ زانیاری دەدات
ئیلهام ئالیڤ

ئیلهام ئالیڤ لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان بۆ بەرەکانی جەنگ زانیاری دەدات

سەرۆکی ئازەربایجان لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان بۆ بەرەکانی جەنگ رایگەیاند، تائێستا هیچ کەس و لایەنێک بەڵگەی لەسەر ئەوە نیە کە ئێمە گروپە توندڕەوەکانمان لەجەنگی قەرەباغ بەکارهێنابێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی روسیا تودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیلهام ئالیڤ سەرۆکی ئازەربایجان لەبارەی هێنانی گروپە توندڕەوەکان بۆ بەرەکانی جەنگ رایگەیاند، تائێستا هیچ کەس و لایەنێک بەڵگەی لەسەر ئەوە نیە کە ئێمە گروپە توندڕەوەکانمان لەجەنگی قەرەباغ بەکارهێنابێت، بەڵکو هێزەکانی خۆمان توانای ئازادکردنی ئەو ناوچانەیان هەیە.

لەمیانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ فرانس پرێس، سەرۆکی ئازەربایجان ئاماژەی بەوەکردوە، ئەوان گروپی توندڕەویان نیە و نەیانهێناوە، ئەوە زیاتر لە دو هەفتەیە جەنگی قەرەباغ دەستیپێکردوە تائێستا هیچ وڵاتێک هیچ بەڵگەیەکی لەوبارەیەوە نەخستۆتەڕو.

پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگری روسیا رایگەیاند زانیارییان لەلایە کە چەکداری توندڕەو لەسوریاوە هێنراوە بۆ ناوچەی قەرەباغ، تورکیاشی بەو کارە تۆمەتبارکرد.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.