Home » هەواڵ » جێهان » ئێران؛ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە
چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا

ئێران؛ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆزرایەوە

سەرۆكی ئەركانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام یەكێك لە ڕێگاكانی تەكنۆلۆژیای بەرهەمهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنای بەدەستهێناوە.

میدیای ئێرانی بڵاویكردەوە، محەمەد موخبر سەرۆكی ئەركانی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام كە ڕێكخراوێكی حكومی و خێرییە ڕایگەیاند، تەكنۆلۆژیای ڤاكسینی كۆرۆنامان لە ٦ ڕێگاوە بەدەستخستووە و بەزوویی هەواڵی باش سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە بڵاودەكەینەوە.

وتیشی”هەموو قۆناغە سەرەتاییەكان بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكە لەسەر مرۆڤ بە باڵاترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان ئەنجام دراوە”.

ئاشكراشیكرد، ڤاكسینەكە لەسەر ئاژەڵی ئێرانی تاقیكراوەتەوە و بەشێوەیەكی زۆر ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.