وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی تورکیا لە زیانەکانی بومەلەرزەکەی ئیزمیر نیشاندا.
بەگوێرەی هەواڵێکی فارس نیوزی ئێران، ئەمڕۆ شەممە سەعید خەتیبزاجە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەتویتێکدا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاریکردنی تورکیا لە زیانەکانی بومەلەرزەکەی ئیزمیر نیشاندا.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران نوسیویەتی، دوای ئەو بومەلەرزە زیانبەخشەی کە تورکیای گرتەوە، لەپەیوەندیدا بوین لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا و ئامادەیی تارانمان نیشانداوە بۆ هەر هاوکارییەک کە بەپێمە بکرێت.
هاوسۆزی خۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان نیشاندا و رایگەیاند، هیوای زو چاکبونەوە و ئاسایبونەوەی دۆخی ئیزمیر دەخوازین.
دوێنێ هەینی بومەلەرزەیەکی بەهێز شاری ئەزمیر و دەریای ئیجەی هەژاند و بەهۆیەوە، 25 کەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 800 کەسیش برینداربون.