Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » ئێران باڵیۆزی ئەمریکای لە به‌غدا خستەناو لیستی سزاکانییەوە

ئێران باڵیۆزی ئەمریکای لە به‌غدا خستەناو لیستی سزاکانییەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەکاردانەوەی سەپاندنی سزا بەسەر  ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق لەلایەن واشنتنەوە، تارانیش ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و چەند  دیپلۆماتکارێکی دیکەی ئەو وڵاتەی خستوەتە لیستی سزاکانییەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، تاران بڕیاریداوە بە سەپاندنی سزا بەسەر  ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و چەند  دیپلۆماتکارێکی دیکەی ئەو وڵاتە، ئەوەش لە کاردانەوەی سەپاندنی سزا بەسەر  ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا.

ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا رایگەیاند،  لەپێناو پاراستنی خەڵكی عێراق، بڕیاردراوە ئیرەج مەسجدی، جەنەراڵی باڵای فەیلەقی قودس كە ئێستا باڵیۆزی ئێرانە لە عێراق بخاتە نێو لیستی سزاكانی ئەمریكاوە

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.