Home » هەواڵ » جێهان » ئەردۆغان: ڕەزامەندى لەسەر داگيركردنى خاكى قودس سوكايەتيكردنە بە سەڵاحەدينى ئەيوبى
رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا

ئەردۆغان: ڕەزامەندى لەسەر داگيركردنى خاكى قودس سوكايەتيكردنە بە سەڵاحەدينى ئەيوبى

سەرۆك كۆمارى توركيا لەو بڕوایەدایە، ڕەزامەندى لەسەر داگيركردنى خاكى قودس و فەڵەستين سوكايەتيكردنە بە “سەڵاحەدينى ئەيوبى”.

رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا و سەرۆكى پارتى “ئاكەپە”ى دەسەڵاتدار لە لێدوانێكدا كە ڕۆژنامەكانى توركيا گواستويانەتەوە ئاماژەى بەوەداوە، ئەوەى ڕێنوێنى داگيركارى ئيسرائيلى دەكات و ڕازييە بە پلانى داگيركردنى قودس و زەويەكانى فەڵەستين و دان بەمافى برا فەڵەستينيەكاندا نانێت، ئەوا سوكايەتى بە “سەڵاحەدينى ئەيوبى” دەكات.

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، سەڵاحەدين “سەركردەيەكى عاشقى قودس” بوو، شوێنى ئەو گەورەيە نەك تەنها لەدڵى موسوڵماناندا بەڵكو لە دڵى دوژمنەكانيشيدا.

سەرۆك كۆمارى توركيا جەختیشى كردوەتەوە، گەورەترين ئەمانەت كە سەڵاحەدينى ئەيوبى بۆى جێهێشتوين قودسە كە قيبلەى دوەمى موسڵمانانە، ئەوەش دواى ڕزگاركردنى لەدەستى خاچپەرستەكان و بەديهێنانى ئاشتى تێيدا.

سەڵاحەدينى ئەيوبى ناوى ڕاستەقينەى “يوسف”ەو لەساڵى 1138 لە خێزانێكى كورد لە شارى تكريت لەدايك بووە و ساڵى  1193 كۆچى دوايى كردوە، لەو سەردەمەدا سەركردەى وڵاتانى موسوڵمان بووە و سەركردەيەكى سەربازى بەتوانا و ناودار بوە و قودسى لەدەستى خاچپەرستەكان ڕزگاركردوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.