Home » هەواڵ » جێهان » ئەمریكا و ڕوسیا بۆ ڕاكێشانی كورد ڕكابەری لەگەڵ یەكتر دەكەن
كاروانێكی سەربازانی ئەمریكا

ئەمریكا و ڕوسیا بۆ ڕاكێشانی كورد ڕكابەری لەگەڵ یەكتر دەكەن

ڕۆژنامەی لوانت-ی بەریتانی ئاشكرایدەكات، كوردی سوریا متمانەیان بە ئەمریكا و ڕوسیا نییە.

ڕۆژنامەی لوانتی بەریتانی دۆخی ناڕوونی پەیوەندیی كوردەكانی سوریا لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا بڵاوكردەوە وەكو دوو زلهێزی تێوەگلاو لە قەیرانی سوریا و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەو دوو وڵاتە بۆ ڕاكێشانی كورد ڕكابەری لەگەڵ یەكتر دەكەن.

ئاشكراشیدەكات، ئەمەریكا لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكخستنی كوردانی سوریا پشتگیری لە ڕەوتە سەركییەكانی كوردانی سوریا كردووە و ڕوسیاش دەستی لەسەر دەست دانەناوە و لەم ماوەیەدا هەوڵی داوە بۆ بەرەوپێشبردنی خواستەكانی خۆی لە سوریا كارتی كورد بەكاربهێنێت.

ڕۆژنامەكە ئەوەش ڕووندەكاتەوە، ڕوسیا كوردەكانی عەفرینی لەهەمبەر هێرشی توركیا بەجێهێشت و ئەمریكاش ساڵی ڕابردوو گڵۆپی سەوزی بۆ توركیا هەڵكرد كە هێرش بكاتەسەر گرێ سپی و سەرێ كانی، كوردانی سوریاش خەیانەتی ئەم دوو وڵاتەیان لەبیرە.

جەختیش لەوە دەكاتەوە، ئەمریكا پشتگیریی لۆجێستیكیی و سەربازیی هێزە كوردییەكانی سوریا دەكات لە ساڵی 2014وە تاكو ئێستا و ئەمەش وایكردووە پەیوەندییان لەگەڵ ئەمریكا ستراتیژتر بێت لەچاو پەیوەندەكانیان لەگەڵ مۆسكۆ.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.