Home » ئابوری » ئەمڕۆ بەهای لیرە گەیشتە داشكانێكی مێژوویی
بەهای لیرە

ئەمڕۆ بەهای لیرە گەیشتە داشكانێكی مێژوویی

ئەمڕۆ بەهای لیرە گەیشتە داشكانێكی مێژوویی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا.

ئەمڕۆ یەك دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 8 لیرە مامەڵەی پێوەكرا.

ئەو دابەزینە بێوێنەیە بەلای ئابوریناسانەوە تێپەڕاندنی بەربەستێكە كە بە ئەوپەڕی لاوازی دراوی توركیا دەناسرێت.

بۆ نۆهەمین هەفتەیە دراوی توركی بەردەوامە لە پاشەكشە لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا.

ئەو داشكانەی ئەمڕۆ تۆماری كرد لە ماوەی 21 ساڵی رابردوودا بە خۆیەوە نەبینیوە.

ئابوری توركیا تادێت خراپتر دەبێت لەگەڵ چاوەڕوانی سزاكانی ئەمریكا و ئەوروپا بۆ سەر ئەو وڵاتە و فراوانبوونی بەرەكانی جەنگی توركیا لە سوریا و عێراق و لیبیا و قەرەباخ و كێشە ناوخۆییەكانیشی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.