Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
پەرلەمانی کوردستان

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ بە ئامادەبونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی کۆدەبێتەوە و بڕیارە مەسرور بارزانی راپۆرتێک لەسەر دۆخی دارایی و چاکسازی دەخوێنێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، لە کۆبونەوەکە هەریەکە لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئامادەدەبن و گفتوگۆ لەسەر پێنج خاڵ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا “هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی له‌موچه ‌و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان و خانه‌نیشنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق ژماره‌ (2)ی ساڵی 2020. هەروەها بارودۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان و دابه‌شكردنی موچه‌، باسیان لێوەدەكرێت.

هەر لەو دانیشتنەدا، دانوستانه‌كانی حكومەتی هەرێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و بارودۆخی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و لێكه‌وته‌كان و هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا گفتوگۆیان لەسەردەكرێت.

هاوکات نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوشەممە کاتژمێر 10:00ی بەیانی، مەسرور بارزانی لە پەرلەمان ئامادەدەبێت و راپۆرتێکی گرنگ و پڕ وردەکاری لە پەرلەمانی کوردستان دەخاتەڕو.

ئەوەشی خستەڕو، لەو ڕاپۆرتەدا کە پوختەیەکی ڕاپۆرتێکی بەرفراوانتری حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ماوەی یەک ساڵی دەستبەکاربونیدا و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە، سەرۆکی حکومەت، تیشک دەخاتە سەر چەند تەوەرێکی گرنگ و جێی بایەخی ڕای گشتی کوردستان، لەوانە (پڕۆسەی چاکسازی لە بواری دارایی و کارگێڕی، یاسای چاکسازی، پلانەکانی روبەڕوبونەوەی قەیرانی دارایی و پەتای کۆرۆنا، پڕۆژە خزمەتگوزاریی و ستراتیجییەکان لە بوارەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و ڕێگاوبان و کارەبا .پرۆسەی گفتوگۆ و دانوستان لە گەڵ بەغدا و دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و دۆسییەکانی نەوت و دارایی و پێشمەرگە ).

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.