Home » هەواڵ » ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست » ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە
گەشتە ئاسمانییەكان

ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە

هێڵی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا دەستپێدەكەنەوە.

حسێن جەلیل، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هێڵی ئاسمانی عێراق بە رۆژنامەی “سەباح”ی راگەیاند، لەئەمڕۆوە هێڵی ئاسمانی عێراق دەست بە گەشتە راستەوخۆكانی لە فڕۆكەخانەكانی ناوخۆوە بۆ فڕۆكەخانەكانی توركیا دەكاتەوە ئەوەش دوای رەزامەندی رەسمی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا دێت.

ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرقاڵی كاركردنە بۆ دەستكردنەوە بە گەشتە ئاسمانییەكان بۆ هەمو ئەو وڵاتانەی كە بەهۆی كۆرۆناوە گەشتكردن بۆیان راگیراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.