Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەندامانی یەکێتی لە ئەنجومەنی ئاسایش: ئاگامان لەهیچ ئۆپراسیۆنێک نییە کە ئەنجامدرابێت
ئەنجومەنی ئاسایش

ئەندامانی یەکێتی لە ئەنجومەنی ئاسایش: ئاگامان لەهیچ ئۆپراسیۆنێک نییە کە ئەنجامدرابێت

وتەبێژێک بەناوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم سێ ئەندامی یەکێتیی تێدایە و ڕەتیدەکەنەوە ئاگاداری هیچ ئۆپراسیۆنێک بن کە دوێنێ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنەکە بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، ” گروپێکی پەکەکەیان دەستگیرکردووە کە ویستویانە ئاسایشی هەرێم تێکبدەن و کاری تیرۆرستی ئەنجامبدەن.”

لە رونکردنەوەیەکدا کە درەنگانی شەوی رابردوو بەناوی وتەبێژێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە: ” ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌ له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه‌ بریتین له‌‌ راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌، له‌م پێنج ئه‌ندامه‌، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین.”

لە رونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە،  ” دوای پرسیار كردن له‌ هه‌رسێ ئه‌ندامه‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌ هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌و جۆره‌ نین كه‌ رۆژی دووشەممە له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.”

دەقى رونکردنەوەکە: رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵا‌نی خه‌ڵكی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه‌ له پێنج ئه‌ندامی سه‌ره‌كی كه‌ بریتین له‌‌ راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری، سه‌رۆكی ده‌زگای پاراستن، و سه‌رۆكی هه‌واڵگریی پێشمه‌رگه‌. له‌م پێنج ئه‌ندامه‌، سێ ئه‌ندامیان له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن و ته‌نها دوو ئه‌ندامیان پارتین. به‌ڵام دوای پرسیار كردن له‌ هه‌رسێ ئه‌ندامه‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم، ده‌ركه‌وت كه‌ به‌رپرسانی یه‌كێتی به‌ هیچ جۆرێك ئاگاداری ئۆپه‌راسیۆنی له‌م جۆره‌ نین كه‌ رۆژی ٢٦\١٠\٢٠٢٠ له‌رێی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌ ناوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ پشكی یه‌كێتی، ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ و هه‌ر به‌یاننامه‌یه‌كی تری له‌م چه‌شنه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ره‌د ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ هه‌ندی وه‌رناگرن و نایسه‌لمێنن، چونكه‌ ئاگاداری روداوی له‌و جۆره‌ نین كه‌ له‌ هه‌رێم روویدابێت، رێگه‌ش ناده‌ن به‌ناوی ئه‌نجومه‌نێكه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراو بڵاو بكرێته‌وه‌ كه‌ پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی، ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ پرسوڕایان پێ نه‌كرابێت.

وته‌بێژێك له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش

٢٦ – ١٠- ٢٠٢٠

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.