Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی: لاهور شێخ جەنگی بە خاوەن بڕیاری یەكێتی نازانین
لاهور شێخ جەنگی

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی: لاهور شێخ جەنگی بە خاوەن بڕیاری یەكێتی نازانین

ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت ”حزبەكەی مامەڵە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ناكات و بە خاوەن بڕیاری یەكێتی نازانێت”.

هیوا گه‌یلانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بە میدیایه‌كی حیزبه‌كه‌ی  راگەیاند: “پارتی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، له ‌روانگه‌ی لاهور  شێخ جەنگیەوە سیاسه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناكات، وه‌ك كەس پارتی مامه‌ڵه‌ ناكات، وه‌ك موئه‌سه‌سه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات، ئاوا سیاسه‌ت ده‌كات، بۆیه‌ زۆرجار له‌ملا و لاو‌لا ده‌بیستین كه‌ هه‌ندێك كه‌س له‌ناو یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت دنه‌ی پارتی بده‌ن، به‌ڵام پارتی ده‌زانێت چی ده‌كات و ئه‌مانه‌ به‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمیی یه‌كێتی وه‌رناگرێت“.

جەختیشی كردەوە كەسانی وەك لاهوور  شێخ جەنگی ”تەنانەت نەبوونەتە ژمارە لەنێو خودی حزبەكەی خۆشیان، بۆیە مامەڵە لەگەڵ كەسانی وەك لاهوور  شێخ جەنگی ناكەین و بە خاوەن بڕیاری یەكێتی نازانین“.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.