Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەندامێكی پەكەكە باس لە رێككەوتنی نێوان عێراق و هەرێم لەسەر شەنگال دەکات
دوران كاڵكان

ئەندامێكی پەكەكە باس لە رێككەوتنی نێوان عێراق و هەرێم لەسەر شەنگال دەکات

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە سەرنجی خستەسەر رێككەوتنی نێوان عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر شەنگال، كە بەبێ ئیرادەی سەربازی و سیاسیی شەنگال ئەنجامیانداوە، بۆیە ئەو رێككەوتنە لەلایەن شەنگال و گەلی كوردستانەوە قبوڵ نەكرا.

دوران كاڵكان بۆ كەناڵی مەدیا خەبەر وتی: ئەمریكا دەیەوێت چی بكات، دەبێت لە شەنگال ئاشكرا ببێت. درێژە بە دەستوەردانی خۆی دەدات، ئەو دەستوەردانە سوودی بۆ كێ دەبێت و زیانی بۆ كێ دەبێت؟ ئەوە بە چ میكانیزمێك ئەنجام دەدات؟ دەبێت ئێمە ئەوە ببینین.

وتیشی: ئەمریكا دەیەوێت لە چوارچێوەی ئامانجەكانی ئەمریكادا، بەڕێوەبەریی عێراق، توركیا و باشووری كوردستان یەكبگرن و لە دژی پەكەكە بوەستنەوە. ئامانجەكە دەستنیشانكرا. پەكەكەیان كردە ئامانج، دواتریش هێرش دەكەنە سەر هەموو ئەو شتانەی كە لە وان نییە. جاروبار هەندێك كەس دەدەنە پێش و هێرشیش دەكەنە سەر پەكەكە. پەكەكە دەكەنە ئامانج.

راشیگەیاند ئەوەی بە ناوی پەكەكەوە دەیكەنە ئامانج، كوردایەتییە، شەنگالی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیە. هەوڵ بۆ تێكدان و لەناوبردنی ژیانی خۆبەڕێوەبەریی كۆمەڵگەی كوردی ئێزدیمان دەدەن. ئێمە لەوە تێدەگەین.

حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر ئاساییكردنەوەی رەوشی شەنگال و گەڕانەوەی دامودەزگا حكومییەكان رێككەوتن، بەڵام لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەپەكەكەوە لە شەنگال و پەكەكەوە رێككەوتنەكە قەبوڵنەكراوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.