Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەندامێکی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە: تورکیا ئامادەکاری هێرشی نوێ دەکات
لۆگۆی پەیەدە

ئەندامێکی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە: تورکیا ئامادەکاری هێرشی نوێ دەکات

ئەندامێکی دیوانی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیان ئامادەکاری هێرشی نوێ دەکات و دەشڵێت”دوو ساڵی تر شەڕ و قەیران لە ڕۆژەڤدا دەبێت”.

فۆزا یوسف ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ڕبە میدیاکانى پەیەدەی رایگەیاندوە” ڕژێمی سوریا دەیەوێت جارێکیتر بە مۆدێلی نەتەوە دەولەت کێشەکان چارەسەر بکات. گۆڕانکاری دیموکراتی قبوڵ ناکات. بە عەقڵیەتی یەک زمان، یەک ئاڵا، یەک نەتەوە و یەک کەلتور، دەجووڵێتەوە. واتە نمونەی بەرچاو ئەوەیە کە حکومەتی سوریا تا ئێستا خوێندنی بە زمانی دایک قبوڵ نەکردووە و کە دیالۆگ دروست دەبێت، دەیانەوێت خوێندنگاکان بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ڕژێم”.

ناوبراو جەختیکردەوە، لە چارەسەری کێشەکاندا دیالۆگ وەک بناغە دەبینن و بۆیەش بڕوایان بەوە نییە کە بە ڕێبازی سەربازی کێشەکانی سوریا چارەسەر ببن.

سەبارەت بە هەڕەشەکانى تورکیا ئەو بەرپرسەى پەیەدە دەڵێت”مەترسی دەوڵەتی تورک نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ هەموو گەلان و دیموکراسیە، ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە لە داهاتووی سوریادا ببێتە خاوەن قسە و ڕێگا نەدات کورد ببێتە خاوەن پێکە. بۆیەش بە هەموو ڕێگا و ڕێبازێک کار دەکات. بە پێی چاودێریەکانمان دەوڵەتی تورک دەیەوێت جارێکیتر هێرش بکات. بەڵام ئەگەر دەرفەت نەبێت، بە ڕێگای هەواڵگریەوە ئاڵۆزی دروست دەکات، فیتنە دروست دەکات، کەسانی کاریگەر دەکوژێت، بۆ ئەوەی ناوچەکە نائارام بێت. لە ئێستادا ئەو هەموو شتە ئەنجام دەدات.”

فۆزا یوسف باسى لەوەشکرد، ئەوان لە دژی دەوڵەتی تورکیا رۆژانە گەلەکەیان هۆشیار دەکەنەوە و هۆشمەندی سیاسی و پاراستن بەهێز دەکەن. لە رووی دیپلۆماسیشەوە بۆ ئەوەی رووی راستەقینەی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک ئاشکرا ببێت و لە دژی ئەو، یەکدەنگیەک بێتە ئاراوە، لە هەوڵداندان.

سەبارەت بە گفتوگۆی لایەنە کوردییەکانى رۆژئاواى کوردستانیش بەرپرسەکەی پەیەدە ئەوەى خستەڕوو، ئەوان هەوڵ دەدەن لەسەر بناغەی دیموکراتی یەکێتیەکی نەتەوەیی دروست بکەن، بەڵام ئەنەکەسە بە شێوەیەکی موحافزکار دەجووڵێتەوە، جەختیشیکردەوە کە لەگەڵ هەموو ئاستەنگەکان ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی پرۆسەکە سەربکەوێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.