Home » هەواڵ » کوردستانی » ئەندامێکی یەکێتی: حكومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەك غەدر لە خەڵك دەكات و خزمەتی ناكات 
 شادمان مەلا حەسەن

ئەندامێکی یەکێتی: حكومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەك غەدر لە خەڵك دەكات و خزمەتی ناكات 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، ئەم حكومەتی هەرێمەی ئێستا “نە هی میللەتە و نەلە خزمەتی میللەتیشە”، هەركاتێكیش دەسەڵات بوە ئامڕازێك بۆ چەوسانەوەی خەڵك كەواتە دورە لە نوێنەرایەتی كردنی میللەت.

 شادمان مەلا حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، “حكومەتی هەرێم بەهەمو شێوەیەك غەدر لە خەڵك دەكات و خزمەتی ناكات  لە هەمو سێكتەرەكانیش فەشەلی هێناوە، هەمیشە ئەوە بوچونمە كەوا یەكێتی هەتا رۆژێك ئەم حكومەتە جێ بهێڵێت قازانجیەتی و مانەوەی هەمیشە لە زەرەریەتی”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم حكومەتی هەرێمەی ئێستا “نە هی میللەتە و نەلەخزمەتی میللەتیشە”، هەركاتێكیش دەسەڵات بوە ئامرازێك بۆ چەوسانەوەی خەلك كەواتە دورە لە نوێنەرایەتی كردنی میللەت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.