Home » هەواڵ » جێهان » ئەوانەی گروپی خوێنەكەیان (O) یە كەمتر تووشی كۆرۆنا دەبن
كۆرۆنا

ئەوانەی گروپی خوێنەكەیان (O) یە كەمتر تووشی كۆرۆنا دەبن

ڕاوێژكاری زانستی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا خێراتر لە ماوەی ڕابردوو بڵاودەبیتەوە.

ئارنۆ فۆنتانیە، ڕاوێژكاری زانستی سەرۆك وەزیرانی فەڕەنسا و زانای بواری نەخۆشییە گوازراوەكان بۆ كەناڵی (بی. ام. اف)ی وڵاتەكەی ڕایگەیاندووە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێراییەكی زیاتر بڵاودەبێتەوە بە بەراورد بە سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی لە بەهاردا.

جەختیشی كردۆتەوە، كە شەڕی ڤایرۆسەكە درێژخایەن دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، كە بەپێی توێژینەوەكان دەركەوتووە ئەوانەی جۆری خوێنەكەیان (O)یە كەمتر تووشی ڤایرۆسەكە دەبن بە بەراورد بە خەڵكانی تر.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.