Home » ئابوری » بانكی ناوه‌ندی عێراق رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
بانكی ناوه‌ندی عێراق

بانكی ناوه‌ندی عێراق رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

بانكی ناوه‌ندی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ گۆڕانكاریان له ‌به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی كردبێت و رایگه‌یاند، رێژه‌ی ئاڵوگوگۆڕ جێگیره‌ و بڕی یه‌ده‌گی دراوی بیانی به‌پێی هه‌مو بنه‌ما و رێكاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان “زۆر باشه‌”.

بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌م چه‌ند رۆژه‌دا میدیاكان به‌ دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار چه‌ند بابه‌تێكیان بڵاوكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و هه‌واڵانه‌ هیچیان گوزارشت له‌ لێدوانی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندی ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌نگۆیه‌ له‌لایه‌ن بازرگانی دراو بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌های دۆلار كردوه‌.

ئاماژەی بەوەشکردوە، رێژه‌ی ئاڵوگۆڕ جێگیره‌ و نه‌گۆڕه‌، سیاسه‌تی نه‌ختینه‌كه‌ش رون و شه‌فافه‌، بڕی یه‌ده‌گی دراوی بیانی به‌پێی هه‌مو بنه‌ما و رێكاره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان “زۆر باشه‌” و به‌و بڕه‌ش ده‌توانرێت به‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستای وڵاتدا هه‌یه‌ زاڵ بن.

بانكی ناوه‌ندی داوای له ‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كرد، بۆ هه‌ر هه‌واڵێك یاخود زانیاریه‌ك له‌سه‌ر دراوه‌كان، بۆ سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی كه‌ بانكی ناوه‌ندیه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، له‌ ماوه‌ی دو رۆژی رابردودا، به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆوه‌ بینی و دوێنێ به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بو به‌ 127 هه‌زار دینار، ئه‌مڕۆش به‌هاكه‌ی 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 125.500 دینار دابه‌زی.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.