Home » ئابوری » به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوە كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنێکی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌
كه‌رتی كشتوكاڵ

به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوە كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنێکی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌

‎جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

ڕزگار حمد خدر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و په‌كخستن و دابه‌زینی ئاستی به‌شێك له‌ كه‌رتی پیشه‌سازی و بازرگانی، كه‌رتی كشتوكاڵ پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ و به‌رێژه‌ی له‌ (17%) گه‌شه‌ی كردوه‌.

‎وتیشی: مانگانه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی بڕێكی زۆر گۆشتی سور و مریشك له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی له‌ (40%)ی به‌كاربردن كه‌می كردوه‌.

‎ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌هۆی گرنگیدان به‌ پرۆژه‌كانی هه‌نگ و به‌خێوكردنی له‌ پارێزگای سلێمانی، رێژه‌ی له‌ (55%)ی به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌نگوین له‌ پارێزگای سلێمانیه‌ كه‌ به‌رهه‌می ئه‌مساڵی هه‌نگوین نزیكه‌ی (500) تۆن بوه‌.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.