Home » هەواڵ » کوردستانی » بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە بناری قەندیل کەمیکردووە
بۆردومانی بناری قەندیل

بۆردومانی فڕۆکەکانی سوپای تورکیا لە بناری قەندیل کەمیکردووە

بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ئەمساڵدا بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا لە بناری قەندیل کەمیکردووە بەڵام بەردەوام ناوچەکە لەژێر چاودێری فڕۆکە سیخوڕیەکانی سوپای تورکیا دایە .

محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل له‌لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان راگەیاند: ساڵی پار بە بەردەوامی سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکە جەنگیەکانیەوە بۆردومانی بناری قەندیلی دەکرد و زیانی زۆری گیانی و ماڵی ژینگەی بە دانیشتووانی گوندەکانی بناری قەندیل گەیاند .

محەمەد حەسەن وتیشی “لە ئەمساڵی 2020 بۆردومانەکان بەراورد بە ساڵی پار کەمیکردووە بەڵام لەبەرامبەردا لە ئاسمانی ناوچەکە بە بەردەوامی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی سوپای تورکیا بوونی هەیە “.

هاوکات لە دوای رووداوی بۆردومانکردنی زینی وەرتێ لە بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا هاوشێوەی ئاسمانی بناری قەندیل، فڕۆکەی سیخوڕی تورکی بەردەوام بەسەر سنووری شاخی زینی وەرتێ و گوندەکانی دۆڵی شاورێ ی ئیدارەی راپەڕین دەسوڕێنەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.