Home » هەواڵ » عێراق » بەرهەم ساڵح پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات
بەرهەم ساڵح - جینین هینیس بلاسخارت

بەرهەم ساڵح پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات

سەرۆک کۆماری عێراق جەختدەکاتەوە لە پێویستی پاکی و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دوور لە ساختەکاری.

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى کۆمار ئەمڕۆ دووشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.

لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو، پێویستی بەڕێوەچوونی لەسەر بنەمای پاکی و بێگەردی لەسەرجەم قۆناغەکانیدا، هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی هەماهەنگی لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان، تاوەکو دەرەنجامەکانی باوەڕپێکراو و جێگەی متمانە بن لەلای دەنگدەران و ھاووڵاتیان ئازادانە نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن دوور لە فشاری چەک و ساختەکاری.

لەکۆبوونەوەى سەرۆک کۆمارو نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەش باسکراوە کە پێویستە تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەفافیەت و رەنگدانەوەی ویستی ئازادنە لە هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ جۆرە کاریگەری و فشارێک، تاوەکو زامنی ئەوە بکات دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک دەکات.

لە دیدارەکەدا جەختیشکرایەوە لەگرنگی پشتیوانیکردنی پرۆژەی نیشتمانی عێراق لە چەسپاندن و بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان و رێگریکردن لە تیرۆر و ئەو کارانەی لە دەرەوەی یاسان.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.