Home » هەواڵ » عێراق » بەرپرسی ئەو ناوچەیەی موشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر کرا دەستگیرکرا
هێرشێكی موشه‌كی

بەرپرسی ئەو ناوچەیەی موشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر کرا دەستگیرکرا

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرایكرد، ئامر لیوای بەرپرسی ئەو ناوچەیەی كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەی هەولێر کراوە، دەستگیرکراوە.

شه‌وی رابردوو هێرشێكی موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك موشه‌ك له‌ نزیك باره‌گای حزبی دیموكرات و سه‌ربازگه‌ی هاوپه‌یمانان و فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌.

دوای هێرشه‌كه‌، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگەیاند، گروپێكی تیرۆریستی بە چەند مووشەكێك هەولێریان كردە ئامانج، هێرشەكە لەرێگەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا ئەنجامدراوە كە راجیمەیەكی لەسەر بووە.

موشەكەكان لە باكووری رۆژئاوای هەولێر لەنزیك چەند گوندێك كەوتوونەتە خوارەوە، لەوانەش دوو موشەكیان لەنزیك كامپی ئاوارەكانی حەسەن شام كەوتووەتە خوارەوە.

هێرشەكە لە دۆڵی (ترجلە) ەوە ئەنجامدراوە لە قەزای حەمدانیەی پارێزگای نەینەوا، ئەو ئۆتۆمبێلەش كە مووشەكەكانی لێوە ئاراستەكراوە بەتەواوی سوتاوە، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه،‌ لەسەرەوە فەرمان كراوە بە دەستگیركردنی ئامرلیوای بەرپرسی ناوچەكە كە مووشەكەكانی لێوە ئاڕاستەكراوە و دەست بە لێكۆڵینەوەی بەپەلەش كراوە.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی موشه‌كه‌كان له‌ ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه‌ هاوێژراون.

به‌ڵام تائێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌كه‌ی نه‌گرتوه‌ته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ دوای چه‌ند كاتژمێرێك هات له‌ به‌ڵێنه‌كانی مسته‌فا كازمی بۆ پاراستنی باڵیۆز و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له‌ عێراق.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.