Home » هەواڵ » کوردستانی » بەشير حەداد: تەنیا لەم حاڵەتەدا دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا دەدرێت 
بەشير حەداد

بەشير حەداد: تەنیا لەم حاڵەتەدا دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی كەركوك و نەینەوا دەدرێت 

جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ناكرێت دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردن بدرێت لە پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا، بەبێ‌ پێكهاتنی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكان.

بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق و نوێنەران و پەرلەمانتارانی پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا و سەرۆكی لیژنەی یاسایی، ڕایگەیاند”دواخستنی دەنگدان لەسەر دابەشكردنی بازنەی هەڵبژاردنەكان لە كەركوك و نەینەوا، لەدوای دەنگدانی پەرلەمان بوو لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی 16 پارێزگە لە دانیشتنی شەممەی ڕابردوو، ئەمەش لەپێناو بەخشینی هەلی زیاتر بە پێكهاتەكان بۆ گەیشتن بە ڕێكەوتنێك كە ببێتە جێگەی ڕەزامەندی هەموو لایەنەكان، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆش دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردنی ئەو دوو پارێزگەیە دەدرێت”.

بە وتەی بەشیر حەداد”ناكرێت دەنگ لەسەر بازنەی هەڵبژاردن بدرێت لە پارێزگەكانی كەركوك و نەینەوا بەبێ‌ پێكهاتنی نێوان نوێنەرانی پێكهاتەكان، پەرلەمانیش بەردەوام هەوڵیداوە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە پەسەندكردنی یاساكان و داڕشتنیان، بەشێوەیەك لەگەڵ پێداویستی قۆناغەكە و خواستی جەماوەردا بگونجێت”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.