Home » هەواڵ » عێراق » بەغدا ؛خۆپیشاندەران ئاڵای فەرەنسا و وێنەی ماكرۆنیان سوتاند
خۆپیشاندەران

بەغدا ؛خۆپیشاندەران ئاڵای فەرەنسا و وێنەی ماكرۆنیان سوتاند

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ژمارەیەكی زۆری خۆپیشاندەران لە بەغدا چوونە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا و لە گردبوونەوەیەكدا ئاڵای فەرەنسا و وێنەی ئیمانوێڵ ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسایان سوتاند.

میدیاكانی جیهان وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەكەیان بڵاو كردەوە، كە تیایدا سەدان خۆپیشاندەر چوونەتە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا و هەڵوێستەكانی پاریسیان لە بەرانبەر موسڵمانان سەركۆنە كرد.

خۆپیشاندەران هەروەها دروشمیان لە دژی دەوڵەتی فەرەنسا و سیاسەتەكانی لەبەرانبەر موسڵمانان دەگوتەوە.

لە لایەكی دیكەشەوە ژمارەیەكی زۆری هێزی ئاسایش ناوچەكەیان گەمارۆ داوە بۆ ئەوەی دەستدرێژی نەكرێتە سەر بارەگای باڵوێزخانەكە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.