Home » ئابوری » بەغدا 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات
بڕیکی پارە

بەغدا 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە ئەمڕۆ بەغدا فەرمانی خەرجكردنی 320 ملیار دینارەكەی بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ناردوە.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم بەهیوای کوردی ڕاگەیاند” بەپێی زانیارییەكانی ئێمە ئەمڕۆیەك شەممە 11-10-2020 بەغدا فەرمانی خەرجكردنی 320 ملیار دینارەكەی بۆ لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق ناردوە”

پێشتر وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندبوو هەركات پارەكەی عێراق بگاتە دەستمان ئەوكات ئێمەش لەگەڵ داهاتی هەرێم مووچەی فەرمانبەران بۆمانگی نیسان دابەش دەكەین.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش مووچەی مانگی نیسان بەلێبڕینی لە18%ەوە دابەش دەكرێت.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.