Home » ئابوری » بەغدا نەوتی سپی رەوانەى هەرێم دەکات
نەوتی سپی

بەغدا نەوتی سپی رەوانەى هەرێم دەکات

بەڕێوەبەری سوتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، چاوەڕێن بەغدا بەشی یەکەمی بەشەنەوتی هەرێم رەوانە بکات و لە مانگی داهاتووشدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن.

ئاری کاکە شین بەڕێوەبەری سوتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، بڕیارە حکومەتی عێراق بە دوو قۆناغ بڕێک نەوت بداتە هەرێم، کە لە قۆناغی یەکەمدا ٥٠ملیۆن لیتر نەوت دەدات و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش ھاتووەتە سەر هێڵ، بۆ ئەوەی ئەو بڕەی دەمێنێت، خۆی دابینی بکات، کە ھەموو ھەرێمی کوردستان پێویستی بە ٢٥٠ ملیۆن لیتر نەوت ھەیە و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

وتیشی، “حکومەتی عێراق نووسراوێکی بۆمان ناردووە کە بە دوو قۆناغ بڕێک نەوتمان بۆ دابین دەکات، لە چەند رۆژی داھاتووشدا وەک قۆناغی یەکەم ٥٠ ملیۆن لیتر رەوانە دەکرێت و دواتریش قۆناغی دووەم رەوانە دەکرێت، ئەنجومەنی وەزیرانیش ھاتووەتە سەر هێڵ و ئەوانیش دەیانەوێت بزانن ئەوەی عێراق چەندە، تا ئەوەی دیکە خۆیان دابینی بکەن، چونکە ئەوانیش دەیانەوێت ئەمساڵ ھەموو خەڵکی کوردستان نەوت وەربگرێت.”

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، “کە نەوتەکە یەکلا بووەوە، ئەوکات دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ھەموو ھەرێمی کوردستان دەکرێت و سەرەتاش لە ناوچە کوردستانییەکان دابەشدەکرێت”.

لەبارەی نرخیشەوە ئاشکرایکردووە، “نرخەکەی بە ھەمان ئەو نرخە دەبێت، کە حکومەتی ھەرێم و عێراق دابینی دەکەن و لە مانگی داھاتووشدا دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەین”.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.