Home » هاوپۆلنه‌كراو » بەکارهێنانی ئاسپرین مردن بەکۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە
ئاسپرین

بەکارهێنانی ئاسپرین مردن بەکۆرۆنا بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، بەکارهێنانی ئاسپرین رێژەی ماندوبونی زۆر و مردن بەکۆرۆنا لەنەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی تەندروستی زانکۆی ماریلاند لەئەمریکا ئەنجامدراوە و تێیدا هاتوە، بەکارهێنانی بڕێکی کەمی رۆژانە لەئاسپرین ئەگەری چون بۆ بەشی چاودێری ورد و بەکارهێنانی ئامێری هەناسەدان لەتوشبوانی کۆرۆنا بەڕێژەی لەسەدا 40 کەمدەکاتەوە.

هاوکات، بەپێی راپۆرتێکی دەیلی مەیلی بریتانی، بەکارهێنانی ئاسپرین رێژەی مردن بەکۆرۆنا بەڕێژەی لەسەدا 50 کەمدەکاتەوە.

هەر لەو بارەیەوە، سکوڵی تەندروستی زانکۆی ماریلاند، هۆشدارییەکی ئەرێنی لەبارەی بەکارهێنانی ئاسپرین داوە و رونیکردۆتەوە کە ئەو دەرمانە نیشانە خراپەکانی نەخۆشی کۆرۆنا کەمدەکاتەوە.

ئەو زانکۆیە راشیگەیاندوە، ئەوەی لەوبارەیەوە پێویستە بکرێت جەختکردنەوەیەکی تاقیگەیی دوای تاقیکردنەوەی دەرمانەکە بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تا لە کاریگەرییەکانی دڵنیاببینەوە.

Leave a Reply

Your email address will not be published.

Time limit is exhausted. Please reload the CAPTCHA.